دوو لاوی خەڵكی سەقز لەلایەن هیزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كران
15:38 - 10 بانەمەڕ 2712
كوردپا: دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری بانەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو كەس بە ناوەكانی \"بەهمەن ئەردەڵان و یووسف عەبدوولی\" خەڵكی ئاوایی ئاخكەندی سەر بە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر كراون.
بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە وێڕای پژڕاست كردنەوەی ئەو هەواڵە رایانگەیاندووە، چەند رۆژ بوو كە بەهمەن و یووسف بێسەر و شوێن بوون و دوای گەڕان و سەردانمان بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەكان بۆمان دەركەوت كە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی حكوومەت لە شاری بانە دەستبەسەر كراون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لەمەڕ هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەو دوو لاوە سەقزییە لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراوی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە كوردستانی ئێران سەرجەم 28 هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
تاوانی زۆرینەی ئەو هاووڵاتییە كوردانە چالاكیی سیاسی و فەرهەنگی بووە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، بێگومان ئاماری راستەقینەی دەستبەسەر كراوانی كورد لەو رێژەیە زیاترە.