دوو سەد كرێكاری دیکەی كارگەی "نازگوڵ"ی كرماشان بێكار كران

13:02 - 25 بانەمەڕ 2712
كوردپا: چالاكێكی کرێکاری لە كرماشان رایگەیاند، بەهۆی تازە نەكردنەوەی گرێبەستی كرێكارانی كارگەی نازگوڵی كرماشان، 200 كرێكاری ئەو كارگەیە بێكار كراون.

جەواد ئەكبەری لە وتووێژ لەگەڵ ئیلنا (هەواڵدەریی كاری ئێران)رایگەیاندووە: كارگەی نازگوڵ وەبەرهێنەری رۆنی خۆراكی لە كرماشان، بەهۆی نەبوونی مادەی خاو و زیادبوونی گرفتی ئابووری، پاش تازە نەبوونەوەی گرێبەستەكان 200 كرێكاری ئەو كارگەیە بێكار كراون.

بەڕێوەبەری خانەی كرێكاری كرماشان ئەوەشی خستە روو زۆرێك لەو كرێكارانە بە گرێبەستی كورت خایەن، یان واژۆی سپی بوون و وتیشی:بەڵێندەران بە یاسای داتاشراوی خۆیان هەركات بیانەوەێ‌ كرێكاران وەردەگرن و هەركاتیش بیانەوەێ‌ لەسەر كار دەریان دەكەن و هیچ گرێنگییەك بە یاسا داڕێژراوەكان نادەن.

ئەو چالاكە كرێكارییە ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەو كرێكارانە لەلایەنە پێوەندیدارەكان سكاڵان كردووە، بەڵام هەتا ئێستا وەڵامیچكیان پێنەدراوەتەوە.

پێشتریش لە ساڵی 2011 دا 800 كرێكاری گرێبەستی دیكەی هەمان كارگە لەسەر كار دەركرابوون.

سەردێڕی هەواڵە كرێكارییەكان، دەبڕی تاڵیی ژیانی كرێكارانی كوردن:
ـ دەركردنی 40 كەس لە كرێكارانی بەنداوی \"ژاوە\" لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە.
ـ دركردنی 8 كرێكاری بەنداوی \"چراغ وەیس\"ی نێوان سەقز و بانە.
ـ دەكردنی 50 كەس لە كرێكارانی بەنداوی \"داریان\" لە شاری پاوە لە پارێزگای كرماشان.
ـ دەكردنی 150 كرێكاری كورد لەلایەن بەرپرسانی سیمانی \"كاویان\"ی بۆكانەوە.
ـ دەركردنی 800 كرێكاری شیركەتی ماهیدەشتی كرماشان (نازگول).
ـ دەركردنی 50 كرێكاری \"شیركەتی پوویا غەرب\"ی كرماشان یەكێك لە كەرتەكانی وەبەرهێنان.
ـ دەركردنی 12 كرێكاری شیركەتی پەڕریسی سنە.
ـ مەترسیی دەركرانی 70 كرێكاری شارەوانیی قەسرشیرین.
- دەرکردنی ١٩٠ کرێکاری بەنداوی ژاوە لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە.
- دەرکردنی ٢٠٠ کرێکاری کارگەی نازگول لە ماهیدەشتی کرماسان.
\"4535.jpg\"
كێشە و گرفتەكانی دیكەی كرێكاران:
ئەو كێشە و ئاستەنگانەی كە بەرۆكی چینی كرێكاری گرتووە، تەنیا دەركران نیە، بەڵكوو كێشە و ناكۆكی لەگەڵ خاوەنكاران، نەبوونی بیمە و ئەمنیەتی كار، ئیزن نەدان بە رێكخستنی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و خستنە رووی داخوازییەكان و زۆر جار گیران و زیندانی كردن، بەشێكن لە گرفتەكانیان.

كەمیی مووچە، گرانی و دژوارییەكانی ژیان و دواخستنی مووچە و مەزایاكان و زۆر جار بڕینی مووچەی چەند مانگە، كرێكارانی تووشی كێشەی نەداری و هەژاری دەكاتەوە و دەبێـتە گرفتی دەروونی بۆیان.

دۆخی نالەبار و هەژێنەری كرێكارانی كورد لە ناوچە كوردنشیەكانی ئێران بۆتە هۆی ئەوەی كەلە ماوەی سێ‌مانگی رابردوودا 4 كەس لە كرێكارانی كەرتەكانی وەبەرهێنان و كارگەكان بەهۆی هەژاری و دەستەنگی دەست بدەنە خۆكوژی و گیانیان لەدەست بدەن.

لەلایەكی دیكەشەوە مەسەلەی تەندروستی و نەبوونی ئەمنیەتی كاری بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی دەیان كرێكار لە كاتی كار كردندا، كە لەناو كرێكارانی بیناسازییەكان لەم بارەوە زیاترین حاڵەت رووی داوە.

ئیعتراز و ناڕەزایەتی بەو دۆخە نالەبارە زۆر جار لەلایەن حكوومەتەوە پێشی پێدەگیرێت و وەك هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی لە قەڵەم دەدرێت، كۆبوونەوەی سەرشەقامی كرێكاران بۆ خستنە رووی داخوازی و مووچە دواخراوەكانیان، وەك شێوێنەری ئاسایشی گشتی لە قەڵەم دەدرێت.