دوو زیندانی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران

19:50 - 8 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانیی شاری ورمێ لە سەر بڕیاری دەزگای قەزایی حوکمی ئیعدامی دوو زیندانی کوردیان لەو شارە جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٨ی ڕێبەندان، دوو زیندانی کورد خەڵکی شاری ورمێ لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە دران.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی\"مێهران بهشاد\" و \"فەرهاد ئالیا\" خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو زیندانییە کوردە بە تۆمەتی\"کوشتنی بە ئەنقەست\" لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە قیساس مەحکووم و ئێعدام کران.

\"قیساس\" لە یاساکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سزای کوشتنی بە ئەنقەست لە بەرچاوگیراوە و بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە بە مافی خاوەن کوژراوەکە بە ئەژمار دێت و ئەویش سەرپشکە لە جێبەجێکردنی، یان بەخشینی ئەو حوکمە.