دوو زیندانی لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران

12:40 - 24 رەشەمه 2721

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، دوو زیندانی بە ناوەکانی "پەیمان باباخانی و میرعەلی حوسێنی" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.

ئەو دوو زیندانییە لەگەڵ سێ زیندانیی دیکە، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ گوازرابوونەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە سێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتییەی بۆ "کوشتنی بە ئەنقەست" گەڕاندووەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، بەرپرسانی زیندانی دەریای ورمێ حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکیان بە ناوی "ئیبراهیم نەسیرخا" بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی سڕکەر" لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرد.