دوو زیندانی دیکەی کورد لە سێدارە دران

14:15 - 19 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی قوروە حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کوردیان لە زیندانی ئەو شارە بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی دوێنێ سێ شەممە ١٨خەزەڵوەر، دوو زیندانی کورد لە شاری قوروە ئێعدام کران.

یەکێک لەو هاووڵاتییە شوناسی\"محەممەد ڕەسووڵ حەیدەری\" ڕاگەیەندراوە کە بە تاوانی قیساس لە سێدارە درا.

هەروەها یەکێکی دیکە لە ئێعدام کراوەکانی زیندانی قوروە بە ناوی\"بابەک حەسەن زادە\" خەڵکی سەردەشت و بە تاوانی پەیوەندیدار بە مادەی سڕکەر لە سێدارە دراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە ئێعدام کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، باسی لە میدیایی نەکردنی ئێعدامی ئەو دوو زیندانییە لە ڕاگەیەنەکانی حکوومەتی کردوە.

پێشتریش، ئەو ناوەندی مافی مرۆڤە، لە هەواڵێکدا ناونیشانی ١٤ کەسی لە ٤٧زیندانیی ئێعدام کراو لە شاری قوروە بڵاو کردبووە.

نیوەی ئێعدام کراوەکان لە ئێران لە ڕاگەیەنە فەرمییەکانی حکوومەتی بڵاو ناکرێتەوە کە ئەو ڕێژەیە بە بەشێک لە \"ئێعدامی نهێنی\"هەژمار دەکرێت.