دوو زیندانیی دیکەی کورد، لە ورمێ لەسێدارە دران

20:53 - 26 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: حوکمی لەسێدارەدانی دوو کەسی دیکە لەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لە زیندانی دەریای ورمێ لە دەستبەسەریدا بوون، لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە جێبەجێ کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو زیندانیی دیکەی کورد بەناوەکانی حەمید قەنبەری و فلید قەسریک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.

ئەو دوو زینداییە کوردە، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار کرابوو.

\"22141.jpg\"
دەگوترێت، حوکمی لەسێدارەدرانی ئەو دوو کەسە، پاش ئەوەی لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرابوویەوە، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کراوە.

ئەو دوو کەسە، خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری شاری ورمی بوون.

چەند رۆژ پێش ئیستاش زیندانییەکی دیکەی کورد بەناوی عەلی و کوڕی حەمید و خەڵکی گوندی \"شێخ زەرد\"ی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە زیندانی ئەو شارە لەسێدارە درا.

ناوبراویش بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان لەسێدارە درابوو.

هەروەها بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیندناییەکی دیکەی کوردیش بەناوی سێوەدین محەمەدی، پێدەچێت لەگەڵ ئەو دووکەسە ئەمڕۆ چوارشەمەم لەسێدارە درابێت، بەڵام ئاژانسی کوردپا هەواڵی لەسێدارەدانەکەی پشتڕاست ناکاتەوە.

ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ئەحمەد شەهید راپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، بەردەوام رەخنەیان لە زیادبونوی ئاماری لەسیدارەدان لە وڵاتی ئێراندا کردووە.

بەپێی ئامارە نیوە فەرمییەکان، لەسەدا ٧٠ی ئەو کەسانەی لە وڵاتی ئێران لەگەڵ سزای لەسێدارە دران بەرەوڕوون، لەپەیوەندی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکاندا ئەو حوکمەیان بۆ براوەتەوە.