دوو حەوتوو بە سەر مانگرتنی دوو چالاکی فەرهەنگی لە زیندانی دیزڵاوا تێدەپەڕێ
15:03 - 2 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو چالاکی فەرهەنگیی کورد لە زیندانی دێزڵاوای شاری کرماشان لە سەر مانگرتنەکەیان بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندازیار \"مستەفا باقری ئاشنا\" دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیارانی کرماشان و سەید \"ئەردەشێر مووسەوی\" خەڵکی شاری کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان لە بەندی سێی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان، درێژە بە مانگرتنەکەی خۆیان دەدەن.
ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە کورده لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، سەبارەت بە \"بێبەری لە خەدەماتی دەرمانی \"بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو بارودۆخە، لە زیندانی دێزڵاوای شاری کرماشان مانیان لە خواردن گرتووە.
ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە، پاش مانگرتن لە خواردن تووشی دابەزینی کێشی لەش بوونە و هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان هیچ هەوڵێکیان بۆ پێڕاگەیشتن بە داواکاریی ئەو دوو زیندانییە کوردە نەداوە.
دادستانی شاری کرماشان لەگەڵ دانانی بارمتە بۆ ئازادکرانی ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە ناڕەزایەتی دەربڕیووە.
شەوی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕ، ئەندازیار \"مستەفا باقری ئاشنا\" دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیاریی شاری کرماشان، سەید \" ئەردەشێر مووسەوی\"، خەڵکی کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، \"مێهدی ئازادبەخت\" خەڵکی شاری لوڕستان وێنەگر، ئەندازیار \"بیژەن هیمەتی\" خەڵکی شاری کرماشان و \"شەهریار تەهماسبی\" کارناسی کۆمەڵناسی، خەڵکی شاری کرماشان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی \"خوێندەوان\" لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.
لەو پەیوەندییەدا، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بەردەوام بانگهێشت و هەڕەشەی چالاکانی فەرهەنگی کورد لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام کردووە و هەروەها دەستی بە سەر چەندین کەرەستەی شەخسی وەک موبایل و کامپیوتێری ئەو چالاکانە دا گرتووە.