دوو بەرهەم لەسەر زانستی سیاسی وەرگیڕدرانە سەر زمانی کوردی
16:10 - 13 بانەمەڕ 2714
ئاژنسی کوردپا: دوو کتێب لەسەر زانست و فەلسەفەی سیاسی لەلایەن چالاکێکی فەرهەنگیی شاری پاوەوە وەرگێڕدرانە سەر زمانی کوردی و دەزگای دەزگای چپا و پەخشی سەردەم لە شاری سلێمانی چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرشید شەریفی دوو کتێبی بەناوەکانی \"راڤەی نوێ لەسەر فەیلەسووفانی سیاسیی مۆدێڕن لە ماکیاڤیلی‌یەوە هەتا مارکس\" و \"مێژووی ئەندێشە و قوتابخانە سیاسییەکان\" لەلایەن فەرشید شەریفی چالاکی فەرهەنگیی کوردەوە وەرگێڕدرانە سەر زمانی کوردی.
فەرشید شەریفی لە بەشێک لە پێشەکیی کتێبی راڤەی نوێ لەسەر فەیلەسووفانی سیاسیی مودیڕن لە ماکیاڤیلی‌یەوە هەتا مارکس\" نووسیویەتی بە سەرنجدان بەوەی خوێندنەوە لەسەر تیور و فەیلەسووفەکان رۆژ لەدوای رۆژ نوێ دەبنەوە، فه‌یله‌سووفه سیاسییەکانی که له دووتوێی ئه‌م کتێبه‌دا هاتوون و خوێندنه‌وه له سه‌ر تیۆره‌کانیان ده‌کرێت، هێشتاش خوێندنه‌وه‌ی تر هه‌ڵده‌گرن.
وەرگێڕ لە کتێبی \"مێژووی ئەندێشە و قوتابخانە سیاسییەکان\" دەڵێت: رەنگە خوێنەر لەکاتی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی لەم چەشنەدا پرسیاری ئەوەی لا دروست ببێت، که بۆچی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن مێژوو و که‌له‌پوور و فه‌رهه‌نگ و جوغرافیایه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک دیاریکراو، بۆ خزمەت کردن بە کۆمەڵگەی خۆی نه‌یتوانیوه که‌ڵک له زانیاریی و ئه‌ندێشه و ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لانی تر وه‌ربگرێت؟
شەریفی لەو پەیوەندییەدا نووسیویەتی\" ئەگەر خزمه‌تکردن هه‌ر ئه‌وه بێت به پاره‌ی به‌رمیلێک نه‌وتی ڕه‌ش یان سپی، وڵاتی پێ به‌ڕێوه ببرێت و خانوو و خۆراک و پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگەی پێ دابین بکرێت، دواجار به ده‌ستێکی به‌تاڵ و مێشکێکی له په‌لوپۆ که‌وتوو، چاو له به‌خشش و دەستی ئه‌م و ئه‌و دەبێت\".
کتێبی \"راڤەی نوێ لەسەر فەیلەسووفانی سیاسیی مودیڕن لە ماکیاڤیلی‌یەوە هەتا مارکس\" لەلایەن ئالستر ئیدواردز و تاونزند جوڵز کاری کۆکرانەوە و پێداچوونەوەی کراوە و کتێبی \"مێژووی ئەندێشەی قوتابخانە سیاسییەکانیش لەلایەن \"پڕۆفیسۆر گایتانۆ مۆسکا و دکتۆر گاستۆن بۆتۆ\"وە نووسراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرشید شەریفی دوو کتێبی بەناوەکانی \"راڤەی نوێ لەسەر فەیلەسووفانی سیاسیی مۆدێڕن لە ماکیاڤیلی‌یەوە هەتا مارکس\" و \"مێژووی ئەندێشە و قوتابخانە سیاسییەکان\" لەلایەن فەرشید شەریفی چالاکی فەرهەنگیی کوردەوە وەرگێڕدرانە سەر زمانی کوردی.
فەرشید شەریفی لە بەشێک لە پێشەکیی کتێبی راڤەی نوێ لەسەر فەیلەسووفانی سیاسیی مودیڕن لە ماکیاڤیلی‌یەوە هەتا مارکس\" نووسیویەتی بە سەرنجدان بەوەی خوێندنەوە لەسەر تیور و فەیلەسووفەکان رۆژ لەدوای رۆژ نوێ دەبنەوە، فه‌یله‌سووفه سیاسییەکانی که له دووتوێی ئه‌م کتێبه‌دا هاتوون و خوێندنه‌وه له سه‌ر تیۆره‌کانیان ده‌کرێت، هێشتاش خوێندنه‌وه‌ی تر هه‌ڵده‌گرن.
فەرشید شەریفی، چالاکی فەرهەنگی شاری پاوە
شڕۆڤە و راڤە کردنی ئه‌م ڕاڤه نوێیانه‌ش به‌شێکن له تازه‌ترین ڕاڤه‌کانی سه‌ر ئه‌م فه‌یله‌سووفه سیاسییه کلاسیکانه که خۆیان به هه‌ندێک ڕه‌هه‌ندی شاراوه‌ی ناو بۆچوون و تیۆرهکانیانهوه سه‌رقاڵ ده‌که‌ن و په‌رده له سه‌ر چه‌ند لایه‌نێکی نادیاری بیروراکانیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.وەرگێڕ لە کتێبی \"مێژووی ئەندێشە و قوتابخانە سیاسییەکان\" دەڵێت: رەنگە خوێنەر لەکاتی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی لەم چەشنەدا پرسیاری ئەوەی لا دروست ببێت، که بۆچی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن مێژوو و که‌له‌پوور و فه‌رهه‌نگ و جوغرافیایه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک دیاریکراو، بۆ خزمەت کردن بە کۆمەڵگەی خۆی نه‌یتوانیوه که‌ڵک له زانیاریی و ئه‌ندێشه و ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لانی تر وه‌ربگرێت؟