دوو بەرهەمی كۆنی ئەدەبی كوردی لەچاپ دران
12:52 - 24 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: دوو كۆمەڵە چیرۆكی شاعیرانی ناوداری كوردستان، دوای كۆكردنەوەیان لەلایەن دوو توێژەری كوردەوە، لە چاپ دران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چاپەمەنیی ئەنیستیتۆی كەلەپووری كوردی لەسلێمانیە دوو بەرهەمی كوردی، كە مێژووی ٢٠٠ ساڵیان هەیە، چاپ و بڵاو كردەوە.
ئەو دوو بەرهەمە لە نووسینی شاعیرانی كورد ئەڵماس خان كەندوولەیی و مەلانوور عەلی كولیایینن.
ئەم بەرهەمانە كە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی دوازدەی هیجری، بە زاراوەی هەورامی نووسراون.
چیرۆكی \" مشك و پشیلە\" لە نووسینی ئەڵماس خان كەندۆڵەیی و چیرۆكی \" سوڵتانی جومجومە\" لە نوسینی مەلانوور عەلی كولیاییە.
میرزا سەرهەنگ ئەڵماس خان شاعیر و سەرداری سوپای نادرشای ئەفشار بووە كە چیرۆكی مشك و پشیلەی لە دوو بەشدا نووسیوە.
ئەو شاعیرە كوردە بە پێی بەڵگە كۆنەكان لەساڵی ١٧٨٠زاینیدا كۆچی دوایی كردووە و لە داوێنی چیای \" پیرافتە\" لەنزیك ئاوایی كەندۆڵەی سەر بە بەخشی دینەوەری سەحنە بەخاك سپێردراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چاپەمەنیی ئەنیستیتۆی كەلەپووری كوردی لەسلێمانیە دوو بەرهەمی كوردی، كە مێژووی ٢٠٠ ساڵیان هەیە، چاپ و بڵاو كردەوە.
ئەو دوو بەرهەمە لە نووسینی شاعیرانی كورد ئەڵماس خان كەندوولەیی و مەلانوور عەلی كولیایینن.
ئەم بەرهەمانە كە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی دوازدەی هیجری، بە زاراوەی هەورامی نووسراون.
چیرۆكی \" مشك و پشیلە\" لە نووسینی ئەڵماس خان كەندۆڵەیی و چیرۆكی \" سوڵتانی جومجومە\" لە نوسینی مەلانوور عەلی كولیاییە.
محەممەدرەشید ئەمینی پێشتریش بەرهەمی \" گوڵزاری هەورامان\"و كتێبی میرزاعەبدولقادر پاوەیی كۆكردبوویەوە
كۆكردنەوە و نووسینەوەی ئەو دوو بەرهەمی كۆنە كوردییە لە ئەستۆی محەممەدرەشید ئەمینی و كاروان عوسمان خەیات بووە و چاپەمەنی ئەنیستیتۆی كەلەپووری كوردی لەشاری سلێمانیە چاپ و بڵاوی كردۆتەوە.میرزا سەرهەنگ ئەڵماس خان شاعیر و سەرداری سوپای نادرشای ئەفشار بووە كە چیرۆكی مشك و پشیلەی لە دوو بەشدا نووسیوە.