دوو بەرهەمی فەرهەنگی و ئەدەبی لە كرماشان و ئیلام چاپ و بڵاو دەكرێنەوە
20:47 - 22 بەفرانبار 2711
كوردپا: ئەدەبی فۆلكلۆری ئیلامی لە دووتوێی \"ملیكان\"دا كۆكراوە و بە كتێبخانەی كوردی زیاد كرا و بەمزوانەش نوسخەی كامڵ كراوی یەكێك لە رەزمنامە كوردییەكان بەناوی \"برزوونامەی كوردی\" بڵاو دەكرێتەوە.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، \"ملیكان\" بە واتای جێگای خێوەت هەڵدانی عەشیرە كوردییەكانە كە بە هەوڵی دووقۆڵیی \"سەید محەممەد دەرخشەندە\" و\"زاهێر سارایی\" كۆ كردنەوەی ئەدەبی فۆلكلۆری ناوچەی ئیلام چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ملیكان لە 134 لاپەڕە و 1000 بەرگ و لە نووسینی \"سەید محەممەد دەرخشەندە\" و\"زاهێر سارایی\" و بە هاوكاریی حەوزەی هونەری و رێكخراوەی راگەیاندنی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام بڵاو كرایەوە.
لە هەواڵێكی دیكەدا برزوونامەی كوردی كە یەكێكە لە رەزمنامە بەناوبانگە كوردییەكان، بەمزوانە نوسخەی پوختەی چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.
جەلیل ئاهەنگەر نەژاد شاعیر و رۆژنامەنووسی كوردی كرماشان بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندووە، پاش چەند ساڵ هەوڵ و تێكۆشان و پەیجۆریی بەردەوامی \"قامەت پەرویزی\" نووسەر و لێكۆڵەر، \"برزوونامەی كوردی\" كە یەكێكە لە بەرهەم و شاكارە بەنرخە ئەدەبی و حیماسییەكانی دیاری كرماشان كە ناوەرۆكەكەی لەگەڵ برزوونامەی فارسی بە تەواوەتی جیاوازە، نوسخەی كامڵی ئامادە كراوە و بەمزوانە دەخرێتە بازاڕی كتێبخانەی كوردییەوە.
ئاهەنگەر نەژاد وتیشی: برزوونامەی كوردی، یەكێكە لە رەزمنامە بەناوبانگە كوردییەكان كە لەلایەن \"ئەڵماس خان كەنوولەیی\"یەوە نووسراوە و لە رووی نوسخەی خەتیەوە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی لەبارەوە كراوە.
برزوونامەی كوردی لە دووتوێی 480 لاپەڕە و 3 هەزار بەرگ و بە پێشەكیی دوكتور میر جەلالەدین كەزاری و لایەن بڵاوگەی \"باغ نی\" كرماشانەوە بەمزوانە چاپ و بڵاو دەكرێتەوە و دێتە بازاری ئەدەبی حیماسیی كتێبخانەی كوردەوە.