دوو برا لە شنۆ دەسبەسەر کران

11:07 - 2 بانەمەڕ 2721

شەوی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نورەدین و سەلاح حوسێنی"، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کە برای یەکترن، دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوونە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

وێنە: سەلاح حوسێنی