دوو برا لە شاری بانە دەسبەسەر کران

10:46 - 9 رێبەندان 2721

شەوی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "دانا ئەحمەدپوور" و "زانا ئەحمەدپوور" کوڕانی ساڵح خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دانا ئەحمەدپوور و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە پاش دەسبەسەرکردنی دانا ئەحمەدپوور، برای ئەو هاووڵاتییە زانا ئەحمەدپوور لە ڕێگای پێوەندی تەلەفۆنی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بانگهێشت و دوایی سەردانی ناوبراو بۆ ئەو ئیدارەیە، ناوبراویش دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.