دوو ئاوایی ناوچەی موکریان، بەهۆی بەڕێوەبەریی نابەرپرس بە تەراکتۆر هاتووچۆ دەکەن+وێنە
16:56 - 4 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: رێگەی پەوەندیی و هاتووچۆی دوو ئاوایی ناوچەی موکریان، بە هۆی نەبوونی پردی پەڕینەوە، پچڕاوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دانیشتوانی ئاوایی \" لاسە گوڵان\"ی سەر بە بۆکان لەبەرەبەریی نەورۆز و ساڵی نوێدا بە هۆی نەبوونی رێگا لەچاوپێکەوتن و پیرۆزبایی ساڵی تازە لەگەڵ خزم و کەسەکانیان بێبەری بوون.
لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی بارینی باران و چوونە سەرەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکان، رێگەی پێوەندیی ئاوایی \"لاسە گوڵان\"ی لەگەڵ شوێنەکانی دیکە پچڕاندووە.
رووبارەکە زیاتر لە ٢ میتر قووڵە و بەریناییەکەشی ٣٠ بۆ ٣٥ میتر دەبێت.
ئەندامێکی شۆرای ئەو ئاواییە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو دۆخە بەیەکێک لەسایتە ناوچەییەکانی راگەیاندووە، خەڵکی ئاوایی بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری وەرزێڕی، دابین کردنی کەلوپەیلی پێویست و سەردان و چاوپێکەوتن ماشێنەکانیان لەنزیک رووبارەکە رادەگرن و بە تراکتۆر هاتووچۆ دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە رێگەی \"حەمزەئاوا\"ی سەربە شارستانی مەهابادیش بە نێو ئاوایی لاسەگڵاندا تێپەڕ دەبێت و بە وتەی دانیشتوانی ئاواییەکە هەر کات ئەگەری ئەوەیە هەیە رووداوێکی قەرەبوونەکراوە بۆ خەڵکی روو بدات.
خاڵێکی دیکەی جێگەی سەرنجی ئەو پرسە، دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرانی هەر دوو شارستانی مەهاباد و بۆکان، کە هیچ بایەخێک بە دروست کردنی پردی ئەو دوو ئاواییە نادەن.
نزیک بە ٣٠٠ کەس لە دوو ئاوایی هەمزاوا و لاسەگڵان نیشتەجێن.
وێنە: موکریان