دوو ئاسەواری مێژوویی و سروشتی لە كرماشان لە ریزی ئاسەواری میللیی ئێراندا تۆمار كران
19:41 - 17 بەفرانبار 2711
كوردپا: ئەشكەوتی پارینە بەردیی حەسەن خان لە شارستانی سەحنە بە ئاسەواری میللی ئێران زیاد كرا.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری لێپرسراوی میراس فەرهەنگی، سەنایعی دەستی و گەشتیاریی پارێزگای كرماشانەوە بڵاوی كردەوە، ئەشكەوتی پارینە بەردیی حەسەن خان كە بەیەكێك لە ناوەندە مێژوویی و سروشتییەكانی سەحنە دێتە ئەژمار، لە چوارەمین كۆبوونەوەی تۆمار كردنی ئاسەوار لە قشم چووە ریزی ئاسەواری میللیی ئێرانەوە.
ئەو ئاسەوارە 25 میتر درێژیی و 10 میتریش پانایی هەیە.
لە ساڵی رابردووە هەتا ئێستا 11 تەپۆڵكە، ئەشكەوت و شوێن لە پارێزگای كرماشان وەكوو ئاسەواری مێژوویی میللی تۆمار كراون و ئەشكەوتی كەهریز و تەپۆڵكەی شەریف ئاوا لەو ئاسەوارە تۆمار كراوانەن.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دارێكی چنار لە ئاوایی \"زەردە\"ی ناوچەی داڵاهۆ بە 580 ساڵ تەمەن و 22 میتر و نیو بەرزایی بە لیستی میراسی سروشتی ئێران زیاد كراوە.
پارینە بەردی سەرەتایترین و درێژترین قۆناخی ژیانی مرۆڤە و مێژووییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو میلیۆن و 500 هەزار ساڵ لەمەوبەر.