دووەمین ژمارەی وەرزنامەی فەرهەنگی، ئەدەبیی "هایا" لە مەریوان چاپ كرا

15:03 - 28 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: وەرزنامەی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی \"هایا\" كە ورەزنامەیەكی پەروەردەیی و شیكارییە دووەم و سێیەم ژمارەی بە دوو زمانی كوردی و فارسی چاپ و بڵاو كرایەوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی میهر، ژمارەكانی 2 و 3ی وەرزنامەی هایا كە تایبەتن بە بەهار و هاوینی ئەمساڵ پاش چەند مانگ وەدواخران، لە بەشەكانی راپۆرت، وتار، شیعر و چیرۆك و دیمانە و بە بەرهەمی كەسانێكی وەك \"ئازەر وەلی زادە، سابیر نیكبەخت، مودریك كەریمی، دانیل مەك درامات و ئیبراهیم محەممەد حوسێنی\" چاپ و بڵاو كرایەوە.

لەم دووەم و سێیەم ژمارەی هایادا وتار و بابەتی \"فەرهاد شاكەلی، دوكتۆر سدیق زاهیدی، مەحموود موبارەك شاهی، قادر عەلیخا، عادڵ محەممەدپوور و عەدنان حوسێنی\" بڵاو كراونەتەوە.

دۆسیە و فایلی تایبەتی ئەم ژمارەیەی هایا تەرخان كراوە بۆ زمانی پێوەری كوردی.

ئەم ژمارەیە لەلایەن دەستەی نووسەرانەوە پێشكەش كراوە بە جەلال مەلەكشا شاعیر و نووسەری ناوداری كورد و لە پشت بەرگی هایاوە وێنەیەكی ناوبراو چاپ كراوە.

دەستەی نووسەرانی بڵاڤۆكی كوردی ـ فارسیی هایا بریتیتن لە: \"رەئووف جیهانی، عەدنان، حوسێنی، مەهدی خووندل، ئەنوەر رەوشەن، حامید كۆنەپۆشی، ئیبراهیم محەممەد حوسێنی و دوكتۆر ئومێد وەرزندە\".

خاوەن ئیمتیاز و بەڕێوەبەری وەرزنامەی هایا \"ئازاد محەممەدی\"یە و هایا دووەمین وەرزنامەی سەربەخۆی فەرهەنگی و ئەدەبیی شاری مەریوانە و وەرزنامەی دیكەی ئەو شارە گۆڤاری \"زرێبار\"ە كە هەتا ئێستا 76 ژمارەی لێ‌ چاپ و بڵاو كراوەتەوە.