دووهەمین خۆکوژی لە ساڵی نوێدا لە سەردەشت

20:48 - 5 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت لاوێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی خاکەلێوە، دووهەمین هاووڵاتیی سەردەشت، بە هۆی بێکاری هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو لاوە کوردە بە ناوی \"وریا ئیبراهیم پوور\" کوڕی قادر، خەڵکی گوندی\"بێتووش\"ی شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە.

دەوترێ، ئەو لاوە کوردە بە هۆی بێکاریەوە دەستی داوتە خۆکوژی.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوە، لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی \"میلاد خوجەستە\" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی حوسێن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە خۆکوژی ئەو لاوە کوردە، ئەمە دووهەمین خۆکوژییە کە لە نێو لاوانی سەردەشت لە ساڵی نوێدا ڕوو دەدات.