دوورخرانەوەی عەدنان حەسەنپوور چالاکانی ناوخۆی هێنایە دەنگ
20:34 - 18 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکانی ناوخۆ لەمەڕ راگواستنی عەدنان حەسەنپوور بە پێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لە ئێران بۆ زیندانی زابۆل، سکاڵانامەیەکیان روو لە ئوستانداری کوردستان بڵاو کردەوە.
لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و دەر کردنی حوکمی زیندان بۆ رۆژنامەنووسانی وەک برایانی کوردپوور و راگوستنی زیندانیانی دیکەی وەکوو عەدنان حەسەنپوور بۆ زیندانی شاری زابۆل، هیوای زۆربەی چالاکانی ناوخۆ بە رێفۆرم لە بڕیارەکانی دەوڵەتی نوێ و دەسەڵاتی ناوەندە لەهەمبەر پرسە سیاسییەکانی کوردستان و هەڵسووکەوت لە گەڵ زیندانیانی سیاسیی کورد رەوییەوە.
دوابەدوای هاتنە سەرکاری حەسەن رۆحانی سێ زیندانیی سیاسیی کورد لە سێدارە دران و چەندین رۆژنامەنووسی کورد حوکمی زیندانیان بۆڕایەوە و عەدنان حەسەن پوور پاش حەوت ساڵ دەستبەسەری بۆ زیندانی شاری زابۆل دوور خرایەوە، کە لە روانگەی زۆربەی چالاکانی سیاسییەوە، دەولەتی رۆحانی درێژەدەری سیاسەتەکانی دەولەتی پێشووترە.
سەبارەت بە راگوستنی عەدنان حەسەن پوور ژمارەیەک چالاکی کورد لە ناوخۆی کوردستانی ئێران نامەیەکی گلەیی و گازندەیان روو لە ئوستانداری کوردستان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە عەدنان حەسەنپوور تەنیا لەسەر بڕیاری بەرپرسی ئیتلاعاتی ئوستانی کوردستان بۆ زیندانی زابۆل لە ئوستانی زاهیدان دوور خراوەتەوە.
دەقی نامەی ئەو ٨ چالاکە کوردە لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە:
ئاغای زاهیدی ئوستانداری بەڕێزی کوردستان
لەگەڵ رێز و سڵاو
ئەگەر ئەندامێکی لەش ئازارێک بگرێ *** ئۆقرە لە هەموو ئەندامانی لەش هەڵدەگرێ
ئاگادار کراینەوە زیندانیی سیاسی و رۆژنامەنووس عەدنان حەسەنپوور بۆ زیندانی زابۆل دوور خراوەتەوە. ئەم بڕیارە لەلایەن هەر ناوەندێکەوە دەرچووبیت، بە پێچەوانەی دەقی یاسای سزادانی ئیسلامییە؛ چونکە سزادانێک لە ژێر ناوی \"زیندانی و دوورخستنەوە\" لە یاسای سزادانی ئیسلامیدا پیشبینی نەکراوە و بەپێی \"ئەسڵی یاسایی بوونی تاوان و سزادان\"، وەها سزادانێک لە بنەڕەتدا نایاساییە. گریمان لە حاڵاتێکیشدا ئەگەر بەپێی یاسا دوور بخرێتەوە، بەرێوەبردنی ئەو حوکمە پێویستە رەوتی پێڕاگەیشتنی عادڵانەی خۆی بپێوێت و بە ئامادەبوونی تۆمەتبار و پارێزەری تۆمەتبارەکە و مافی ناڕەزایەتی دەربڕین و لە کۆتاییشدا حوکمەکە یەکلایی ببێتەوە. ئەمەش لە حاڵێک دایە کە ئەم بڕیارە و جێبەجێ کردنیشی بەبێ ئەوەی ئەم رەوتەی پێوابێت و تەنیا بە بڕیاری راستەوخۆی بەرپرسی گشتیی ئیتلاعاتی ئوستانی کوردستان دەرچووە، کە ئەم بڕیارە بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی دەسەڵاتی کاریی ئەودا نییە.
بەرێز ئاغای ئوستاندار
ئەم ئاماژەیەی سەرەوە سەبارەت بە مەسەلەی یاسایی پەروەندی زیندانیی سیاسیی کورد عەدنان حەسەنپوور، تەنیا ئاماژەیەک بە رەوتی نایاسایی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی چالاکانی سیاسیی و مەدەنیی ئەم نیشتمانەیە، کە بەرە بەرە ئەم بارودۆخە هیوای رۆشنبیران و خەڵک لەمەڕ گۆرانکاری تووشی بێ هیوایی دەکات؛ کە قەرەبوو کردنەوەی کارێکی یەکجار دژوار دەبێت.
ئاغای زاهیدی
عەدنان حەسەنپوور لە کاتێکدا ماوەی حەوت ساڵ زیندانی بەبێ یەک رۆژ چوونە مەرەخەسی تێپەڕ دەکات، کە لەگەڵ هاتنی سەرکاری دەوڵەتی \"تەدبیر و ئومید\" هیوا لای بنەماڵەی عەدنان و کۆمەڵی رۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنیی کوردستان دروست بوو، کە لانیکەم لە پرۆسەیەکی هاوشێوەدا زیندانیان بە گشتی (دز، قۆڵبڕ، قاچاخچیی مەددە هۆشبەرەکان و ...) تێبینی و تەبسەرەکانی یاسای سزادانی ئیسلامی وەکوو (داشکاندنی سزا، مەرەخەسی و ئازادیی مەشرووت) بیانگڕێتەوە، بە تایبەت ئەوەیکە عەدنان حەسەن پوور رۆڵێکی گرینگی لە ئاراستەی سیاسیی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی سەربەخۆی کوردستاندا هەبووە.
لێرەدا سەرنجتان بۆ بەشێک لە نامەکەی عەدنان رادەکێشین:
بە هیوای گۆڕانکاری و خۆپاریزی لە پەرە پێدانی توندوتیژی کەلە دەروونی تاک تاکی کۆمەڵدا شەپۆلی ئەدا، ئومید و هیوای گۆرانخوازانەم بە سندووقەکانی دەنگدان سپارد، کەلە دوایین تاقیکردنەوە (هەڵبژاردنی سەرکۆماری)دا، هەموو متمانەیەکی لەدەست دابوو\".
دۆخی ئێستای عەدنان حەسەنپوور، زۆرێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردستان هێناوەتە سەر ئەو باوەڕەی کە سزادانی نایاسایی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، کۆمەڵێک پەیام لە رەوتێکی شکست خواردوو و نابەرپرسیار لەمەڕ داوای نوێنەرە کوردەکان سەبارەت بە گۆڕانکاری بە دوای خۆیدا دێنێت، کە ناهێڵێن هیچ شتیک لە کوردستان گۆڕانی بەسەردا بێت.
لە کۆتاییدا، ئێمە راشکاوانە داوا لە بەڕێزتان دەکەین لە چوارچێوەی ئەرک و دەسەڵاتی یاسایی خۆتان و چاوەڕوانیی رەوا و یاسایی خەڵک، ببێتە بەربەستی هەڵسووکەوت و بڕیاری نایاسایی و هیوای خەڵک نەکەیتە بڵقی سەر ئاو.
هادی ئەدەب
خالید تەوەکولی
جەلال جەلالیزادە
حاسڵ داسە
موختار زارعی
سەعد قازی
محەمەد محەمەدرەزایی
ئازاد نمەکی
ئەو نامەیە ریکەوتی ١٨ی رەشەمە پێشکەشی ئوستاندار و جێگرەکەی کراوە