دوایین وێنە لە دۆخی کانی بڵ/ ١٠٠ میتر دەکەوێتە ژێر ئاو

22:11 - 11 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی چالاکانی ژینگەپارێزی و هاووڵاتییانی کورد لەمەڕ رزگارکردنی کانیی بڵ لە هەورامان، بەڵام دۆخی ئەو کانییە بەرەو خراپتر بوون دەچێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، تیمیکی کارناسی لە راپۆرتێکدا کە پێشکەشی رێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێرانی کردووە، باسی لە \"هەوڵی نادروست و نیوەچڵ\" بۆ رزگار کردنی کانی بڵ کردووە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتی ئەو تیمە کارناسییەدا، کە کۆتایی ساڵی رابردوو پێشکەشی مەعسوومە ئیبتیکار کراوە، هاتووە؛ هەوڵەکانی رزگار کردنی کانی بڵ لە ساڵی ١٣٨٠وە دەستی پێکردووەو لەماوەی ١٢ ساڵەی رابردوودا هیچ ئەنجامێکی نەبووەو سەرجەمی ئەو رێکارانەی کە خراونەتە ڕوو، نە تەنیا لە راستای پاراستن و رزگار کردنی ئاوی بڵدا نەبووە، بەڵکوو بوونەتە هۆی لەناوچوونی ئەو کانیاوە.

کانی بڵ، کە لە ١٥ کیلۆمیتریی شاری نۆدشە و ٣ کیلۆمیتریی گوندی مێژوویی \"هەجیج: هەڵکەوتووە، ساڵانە نزیک بە ١٥٠ ملوێن میتری سێ‌جا و بە واتایەکی دیکە لە هەر چرکەیەکدا چوارهەزار لیتر ئاوی هەیە و ئەو ئاوەش پێویستی بە پاڵاوتن نییە.

بە بڕوای چالاکانی ئەو بوارە، کانی بڵ بە شێوەی پلان بۆ دارێژراو، بەرەوڕووی لە ناوچوون دەکرێتەوە ئەگەریش بە تەواوەتی لە ناو بچێت، پاشهاتی سیاسی و کۆمەلایەتی لە ناوچەکەدا بەدوای خۆیدا دێنێت.

هاوکات لەگەڵ ئاوگیریی بەنداوی داریان، سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی شاری نۆدشە کەلە هەر چرکەیەکدا ٣٠ لیتر ئاو، و گوندەکانی سەرووی ئەو کانیاوەش و سێ کارگەی ئاو مەعدەنی کەلە هەر چرکەیەکدا ٢٠ لیتر ئاویان پێ دەگەیشت، لە ناو دەچێت.

\"20895.jpg\"
بەنداوی داریان لە سەدا ٧٠ی دروست کراوە
بەنداوی داریان، ٦ کیلۆمیتر لە خوارووی کانی بڵ لە حاڵی دروست کردن دایەو درێژییەکەی زیاتر لە ١٠ کیلۆمیتر دەبێت و لە ئەگەری ئاوگیریی بەنداوەکە بە قوڵیی زیاتر لە ١٠٠ میتر دەکەوێتە ژێر ئاو.

گروپی رزگار کردنی کانی بڵ، بە سەرپەرستیی دوکوتور موختار هاشمی لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا نووسیویەتی: دروست کردن و ئاوگیریی بەنداوی داریان، جگە لە بواری ئابووری، لەتمەیەکی یەکجار گەورەی بە پێشینەی مێژوویی، شارستانییەت و فەرهەنگیی ناوچەی هەورامان دەگەیەنێت.

ناوی کانی بڵ لە ناوی خواوەندی ئاوی هۆزی بابلییەکانەوە گیراوەو لە واژەنامەی یۆنانیدا وشەی بەڵ بە واتای خواوەندی ئاوەکان هاتووە.

\"20888.jpg\"

\"20889.jpg\"

\"20890.jpg\"

\"20891.jpg\"

\"20892.jpg\"

\"20893.jpg\"

\"20904.jpg\"