ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی لاوێکی ته‌مه‌ن 17ساڵه‌ی کورد

16:25 - 23 رەزبەر 2712
ئاژانسی کوردپا: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌ئینتزامییەکان له‌ کرده‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا لاوێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵەیان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان کرد.


به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی کوردپا: رێکه‌وتی 22ی ره‌زبه‌ر، عوبه‌ید سه‌جادی ته‌مه‌ن 17 ساڵ که‌ به‌وته‌ی کاسانی ئاگادار کێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان راگوێزرا.
که‌سانی ئاگادار له‌و رووداوه‌ ئه‌وه‌شیان به‌ هه‌واڵنێری کوردپا راگه‌یاند که‌ له‌کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانیدا ده‌ست و لاقیان به‌ستوه‌ و به‌ توندی داویانه‌ته‌ بەر‌ لێدان.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی عوبه‌ید سه‌جادی، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون له‌هه‌مبه‌ر چاره‌نووسی کوڕەکەیان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تیه‌کانه‌وه‌ هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان پێڕانەگەینراوە.
ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی بێ هۆکار و ناته‌واوبوونی باری ته‌ندرووستی عوبه‌ید بۆته‌ جێی نیگه‌رانی و سه‌رسووڕمانی خه‌ڵکی ئاگادار له‌و رووداوه‌.

ئه‌و لاوه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌یه‌ هه‌نووکه‌ له زینداندا راگیراوە.