درێژەی مانگرتنی کرێکاران بۆ وەرگرتنی حەقدەستی وەدواکەووتویان بەردەوامە
14:30 - 22 بەفرانبار 2716
ئاژانسی کوردپا: نزیک بە ٥٠ کرێکاری شارەداری کۆزەران سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی وەرنەگرتنی حەقدەستی چەند مانگەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداری کۆزەران، دەستیان لە کار کێشاوە و لە بەرانبەر شارەداری ئەو شارەدا کۆبوونەوە.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لەو بارەوە بڵاوی کردەوە، ئەو کرێکارانە لانیکەم ٥ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بارودۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانیان لە بەردەم بینای شارەداری کۆزەراندا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەو ٤٥ کرێکارە، بە شێوەی گرێبەست لە یەکەکانی خەدەماتی و فەزای سەوزی شارەداری کۆزەراندا دامەزراون.
دەگوترێ، لەگەڵ ئەوەیکە کرێکارانی ئەو شارەدارییە مووچەی پێنج مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە، بە گۆڕینی شارەداری کۆزەران، ئەو کرێکارانەش لەگەڵ کێشەو گرفتی باری ماڵی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
گوێ پێنەدانی بەرپرسانی شارەداری و شۆرای شاری کۆزەران بە نەدانی پارەی چەند مانگەی ئەو کرێکارانە بوو بە هۆی ئەوەیکە ساڵی ڕابردوو نزیکەی چوار مانگ حەقی بیمەی ئەو کرێکارانە بە ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی نەدرێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا و لە نێوەڕاستی ئەم حەتوویەدا، زیاتر لە ٥٠ کرێکاری ناوەندی پیشەی کشت و سەنعەتی شاری مەهاباد لە کەش و هەوایەکی سارددا لە بەرانبەر نووسینگەی ئەو شیرکەتە بۆ وەرگرتنی حەقدەستی ١٦ مانگەیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی وەرزی لە کوردستان لەلایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگ خستنی قازانجی زۆر، تووشی حاڵەتی کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لەلایەن خاوەنکارەوە دەبن و بە گشتی هیچ کام لە یاساکانی کار کرێکاران ناگرێتەوە.