داڵاهۆ؛ ئەندازیارێک بەهۆی کارەباگرتوویی گیانی لەدەست دا

09:32 - 9 خەرمانان 2722

ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان، ئەندازێک بە ناوی "حوسێن ئۆڵفەتی" کوڕی سوڵتان موراد، لە کاتی کارکردن تووشی تەزووی کارەبا بوو و گیانی لەدەست دا.

ئەو ئەندازیارە فەرمانبەری ئیدارەی کارەبای شاری کرند سەر بە پارێزگای کرماشان بووە.

حوسێن ئۆڵفەتی ماوەی ساڵێکە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خێزانی دووگیانە.