داوای ٢٠٠ زیندانیی کورد له‌به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
22:04 - 10 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: نزیک به ٢٠٠ که‌س له‌شارۆمه‌ندانی کوردی هه‌رێمی کوردستان له‌زیندانی ره‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج دا ده‌ستبه‌سه‌رن.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، نزیک به ٢٠٠ شارۆمه‌ندی کوردی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له‌زیندانی ره‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج دهستهسهرن و بنه‌ماله‌کانیان هیچ زانیارییه‌کیان له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی ئه‌و ده‌سته‌به‌سه‌ر کراوانه له‌به‌ر ده‌ست دا نیه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌زیندانی ره‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج وهبهئاژانسی کوردپای راگه‌یاند: ئه‌م زیندانیانهداوایان له‌به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان کردووهکهدهستبهجێ په‌یگری دۆخی ناله‌باری ئه‌وان بن.
هه‌روه‌ها داوایان له‌به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان کردوهکهپشتگرییان بکه‌ن و بۆ په‌یگری په‌روه‌نده‌ی قه‌زاییه‌کانیان هه‌نگاو هه‌ڵبگرنه‌وه.
ئه‌و سهرچاوهیهئهوهشی خسته‌روو که بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م زیندانیانه، که‌مترین زانیارییکیان له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی رۆله‌کانیان نییه‌و خۆشیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان بکه‌ن.
هه‌والێکی دروست له‌مه‌ڕ تاوان و ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی ئه‌م هاووڵاتییانهلهبهر ده‌ست دا نییه.