داهێنانی هونەرمەندێکی خۆشنووسی کورد لە ئابدانان + وێنــە

14:14 - 6 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی کورد لە شاری ئابدانانی سەربە ئوستانی ئیلام، لە هونەری خۆشنووسیدا داهێنانی نوێی کرد.

هونەرمەندێکی دەست رەنگینی کورد بەناوی \" محەممەد عەسگەری (ماسبزان)\" توانی بۆ یەکەمجار لە ئاستی ئێـــراندا شێوە نووسینی \"حەت رەنگ\" لە هونەری خۆشنووسیدا داهێنان بکات.

ئەو هونەرمەندە کوردە لە ساڵی ١٣٩٠ـەوە هەتا ئێستا ٣٠٠ تابلۆی بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکی نوێ خولقاندووە و هەروەها یەکەم کەسیش بووە کە لە ئاستی ئێراندا دەزگای \"نور افشانی\" بۆسەر تابلۆی خۆشنووسی دروست بکات.

\"14218.jpg\"
محەممەد عەسگەری ماسبزان،هو نه رمه ندی کورد
ئەو هونەرمەندە کوردەش وێرای سەرجەم هونەرمەندانی دیکەی کورد لەلایەن بەرپرسان و لایە پەیوەندیدارە حکوومەتییەکانەوە پشت گوێ خراوە و بە وتەی ئەو هونەرمەندە کوردە، هونەرمەندانی ئابدانان بە تێچووی خۆیان لە بوارە هونەرییەکاندا داهێنان دەکەن.

محەمەمد عەسگەری (ماسبزان) لە کۆتایی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە شاری ئابدانان هاوڕێ لەگەڵ \"ئەحمەد سالمی‌پوور\" پیشانگەیەکی خۆشنووسییان بۆ ئۆگرانی ئەو هونەرە کردەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی خۆشنووسانی ئێـــران، ساڵی ١٣٥٨ لە گوندی \"هەنجیــرە\"ی سەربە شاری ئابدانان لە دایکبووە و لەلای مامۆستای وەک: \"عەلی فەرهادی، ئەسەدوڵلا نەزیری و عەبدولحەمید هاشمی و ئەحمەد سالمی‌پوور\" فێری هونەری خۆشنووسی بووە.

هەروەها کۆکردنەوەی خەتی نووسەرانی کورد لە سەردەمی زەندیەوە هەتا سەردەمی پەهلەوی، بە یەکێکی دیکە لە کارە گرینگەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە ئەژمار دەکرێت.
\"14215.jpg\"

\"14216.jpg\"

\"14217.jpg\"