دانیشتوانی ئاواییەکی پاوە بۆ دووهەم جار تووشی ژەهراوی بوون هاتن
16:20 - 7 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەکی بەرچاو لەدانیشتوانی ئاواییەکی سەر بە شاری پاوە بە هۆی خواردنەوەی ئاوی پیس و میکرۆباوی تووشی ژەهراوی بوون هاتوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئاوی خواردنەوەی ئاوایی \"دووریسان\" بە هۆی پیسی و مێکرۆباوی بوون هاووڵاتیانی تووشی ژەهراوی کردووە و نیشانەکانی زکچوون و سەرگێژە تێیاندا بەدیی کراوە.
ماوەی دوو مانگ بەر لەئێستاش ژمارەیەک لەخەڵکی ئاواییەکە تووشی زکچوونی لەناکاو هاتن و سمپلێک(نمونە) لە ئاوەکە رەوانەی ئوستانی کرماشان و تاران کرا و دەرکەوت کە ئەو ئاوە بە ویرووس و مێکرۆب ئاڵودە بووە.
ماڵپەڕە ناوچەییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لەحاڵی حازردا بە دیاری کراوی ١٨ کەس لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بە هۆی خواردنەوەی ئاوی ئاواییەکە تووشی ژەهراوی بوون هاتوون و لەنەخۆشخانەی پاوە خەوێندراون.
دانیشتوانی ئاوایی دووریسان باسیان لەوە کردووە، ئاوی خورادنەوەی ئاواییەکە تێکەڵ بە پاشەڕۆ و فازڵاو بووە و هۆکاری ئەو ژەهراوی بوونەکەش هەر بۆ تێکەڵاوی ئەو ئاوە لەگەل فازڵاوکە دەگەڕێنەوە.
دانیشتوانی ئاوایی دووریسان لەماوەی دوو مانگی رابردووە هەتا ئیستا بە بەردەوامی ناوەندە پێوەندیدارەکانیان لەو رووداوە ئاگادار کردووەتەوە و بە وتەی خۆیان کەس بە هانایانەوە نەهاتووە.