دانا لەنجاوایی، لەلایەن دەزگای قەزاییەوە ٥٠ زەربە قامچی لێدرا
13:20 - 24 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە چالاکانی خوێندکاریی کوردی خەڵكی مەریوان، بە بڕیاری دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران، ٥٠ زەربە قامچیی لێدرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دانا لەنجاوایی یەکێک لە چالاکانی خوێندکاریی کورد لە زانکۆی پەیامنووی سنە ، لە دادگەی ئینقلابی شاری مەریوان، حوکمی لێدانی ٥٠ زەربە قامچیی بەسەردا جێبەجی کرا.
ئەو چالاکە خوێندکارییە کوردە، بە تۆمەتی \"تێکدانی نەزمی گشتی\" (لە رێگەی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییانی مەریوانی دژ بە لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعارفی) دادگەیی کراوەو لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە حوکمی قامچێ لێدانی بۆ بڕابوویەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی قامچی لێدان لە دانا لەنجاوایی، بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئەو چالاکە خوێندکارییە کوردە، گوازراوەتەوە بۆ دادگەی شاری مەریوان و حوکمی قامچی لیدانەکەی بەسەردا جێبەجێ کراوە.
پێشتریش ناوبراو بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێکانی بە ١ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو حوکم درابوو، ئەو حەکمەش کەوتۆتە بواری جیبەجێ کردنەوەو هەنووکە ناوبراو لە زیندانی مەریوان ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.
ئەو چالاکە خویندکارییە کوردە، رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ساڵی ٩٢ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کراو پاش یەک مانگ راگیران لە ئیتلاتی شاری سنە، رەوانەی ئیتلاعاتی مەریوان کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دانا لەنجاوایی یەکێک لە چالاکانی خوێندکاریی کورد لە زانکۆی پەیامنووی سنە ، لە دادگەی ئینقلابی شاری مەریوان، حوکمی لێدانی ٥٠ زەربە قامچیی بەسەردا جێبەجی کرا.
ئەو چالاکە خوێندکارییە کوردە، بە تۆمەتی \"تێکدانی نەزمی گشتی\" (لە رێگەی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییانی مەریوانی دژ بە لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعارفی) دادگەیی کراوەو لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە حوکمی قامچێ لێدانی بۆ بڕابوویەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی قامچی لێدان لە دانا لەنجاوایی، بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئەو چالاکە خوێندکارییە کوردە، گوازراوەتەوە بۆ دادگەی شاری مەریوان و حوکمی قامچی لیدانەکەی بەسەردا جێبەجێ کراوە.
بە بڕیاری دەزگای قەزایی ٥٠ زەربە قامچی لە دانا لەنجاوایی خوێندکاری کورد لە زانکۆی پەیام نوری سنە، درا
ئەو هاووڵاتییە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە تۆمەتی هەوڵدان \"دژی تەناهیی نەتەوەیی\" دادگەیی کراو سەرئەنجام رێکەوتی ١ی جۆزەردان حوکمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕابوویەوە.پێشتریش ناوبراو بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێکانی بە ١ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو حوکم درابوو، ئەو حەکمەش کەوتۆتە بواری جیبەجێ کردنەوەو هەنووکە ناوبراو لە زیندانی مەریوان ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.