دارستان و لێڕەواری گوندێکی مەریوان ئاگری تێبەر درا

13:07 - 17 رەزبەر 2712
ئاژانسی کوردپا: رۆژی یەکشەممە بەشێکی بەرچاو لە لەوەڕگە و دارستانەکانی گوندێکی رۆژهەڵتی مەریوان ئاگری تێبەر درا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی رەزبەر بەشێکی بەرچاو لە ژینگە و دارستانەکانی گوندی لەنج ئاوا هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی شاری مەریوان ئاگریان تێبەردراوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان نزیک بە ١٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەی ئەو گوندە سووتاوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نزیکی ئەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە کە سنووری دەورووبەری ئەو لەوەڕگە و دارستانە بە تەواوەتی رووتەنە و گومان دەکرێت کە بە ئەنقەست ئاگری تێبەر درابێت.

بەپێی ئاماری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان رێژەی ئاگر تێبەردانی ژینگە و دارستانی گوندەکانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا لە چەند مانگی رابردوودا نزیک بە ١٦٠ حاڵەت بۆتەوە.