دادگای ئینقلابی کرماشان سێ چالاکی فەرهەنگیی کوردی لە بوونی پارێزەر بێبەری کرد
14:06 - 9 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: سێ چالاکی فەرهەنگیی کورد، لە داداگای شاری کرماشان، لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەرین.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، سێ چالاکی فەرهەنگیی، بە ناوەکانی \"ئەندازیار مستەفا باقری ئاشنا\"، دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامیی ئەندازیارانی کرماشان، \"سەید ئەردەشیر مووسەوی\"، خەڵکی کرماشان کارناسی زانستە سیاسییەکان و \"شەهریار تەهماسبی\"، کارناسی کۆمەڵناسی، خەڵکی کرماشان لە بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمی \"خێوندەوان\"، لە \"دەستپێڕاگەیشتین بە پارێزەر\" بێبەری کردووە.
چالاکێکی فەرهەنگی لە شاری کرماشان بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاند: ئەم چالاکە فەرهەنگییانە، ڕۆژی پێنجشەمممە ٤ی گەلاوێژ، بۆ دادگاییکردن براونەتە دادگای ئینقلابی کرماشان و دادوەری دادگا ئەم کەسانەی لە بوونی پارێزەر بێبەری کردووە و ئازادکردنی ناوبراوانی بە دانانی بارمتە، ڕەت کردووەتەوە.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: بڕیاری دادوەری دادگای ئینقلابی شاری کرماشان بەپێچەوانەی ئایینی دادڕەسی دادپەروەرانەیە و ئەم سێ چالاکە فەرهەنگییە پاش پەسەندکردنی حوکمەکەیان دووبارە بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان گوازراونەتەوە.
شەوی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕ، \"ئەندازیار مستەفا باقری ئاشنا\"، دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیاریی شاری کرماشان، \"سەید ئەردەشێر مووسەوی\"، خەڵکی کرماشان، کارناسی زانستی سیاسی، \"مێهدی ئازادبەخت\" خەڵکی شاری لوڕستان وێنەگر، \"ئەندازیار بیژەن هیمەتی\" خەڵکی شاری کرماشان و \"شەهریار تەهماسبی\" کارناسی کۆمەڵناسی، خەڵکی شاری کرماشان، لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی \"خوێندەوان\"، لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.
ئەنجومەنی \"خوێندەوان\"، بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، بۆ گرینگیدان بە شێعر و وێژەی کوردی بەڕێوە بچێت و نزیکەی ٤٥٠ شاعێر، زمانناس، نووسەر و شارەزایانی بواری مۆسیقای کورد لە شارەکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، هەمەدان، لوڕستان و خۆراسان بۆ ئەو ڕێوڕەسمە بانگهێشت کرابوون.