دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکمی بێتاوانی سێ چالاکی کرێکاری دەرکرد

22:04 - 17 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: سێ چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری سنە لە تۆمەتەوەپاڵدراوەکانیان بێتاوان دەرچوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکمی سێ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی \"جەمیل شەهابی، ئارمین شەریفە و یەدوڵلا سەمەدی\" دەرکرد.

یەدوڵلا سەمەدی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: \"دادوەری دۆسیەیەکە لە حوکمەێکدا، بە هۆی ڕوونبوون تۆمەتی خۆڕەپاڵدان و نەبوونی بەڵگەی پێویست بڕیاری لە سەر بێتاوانی ئێمە سێ کەسی دەرکرد\".

ناوبراو هەروەها دەڵێت: \"دۆسیەی ژمارەی ۹۷۰۹۹۸۸۷۱۴۶۰۰۱۳۴ لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەری کە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتیی ساز کرابوو، دانەخراوە و هێشتا دادگایی نەکراوین\".

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژ، ئەم سێ چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام و ئەندامبوون لە حیزبەکان\" لە لقی یەکی دادگای ئتینقلابی شاری سنە دادگایی کران.