داخرانی یەک لەدوای یەكی كارگەكان لەکوردستان و پشتگوێخرانی داواكاریی كرێكاران
15:09 - 14 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: لەئێران و بەتایبەت لەكوردستان رۆژ لەگەڵ رۆژ رێژەی بێكاران روو لەزیاد بوون دەكات و هەروەها بەشێكی بەرچاو لە كرێكاران لە ئیمتیاز و خزمەتگوزارییە كرێكارییەكان بێبەرین.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، نەدانی خانوو بە كرێكارانی سەندیكای مكانیكی لەسنە، بێكاریی زیاتر لە ٣٠ كارناس و كرێكاری باخەوانی لەگیلانغەرب و هەروەها بێكاریی ژمارەیەک كرێكار لەئەنجامی داخرانی شیركەتی \" سایپا خودرو\" لە دێهلۆڕان ئەو كێشە و گرفتانەن كە هاووڵاتییان و كرێكارانی كورد لەگەڵی بەرەوڕوو بوونەتەوە.
تەعەمیركاران و مكانیكەكانی شاری سنە كە نزیك بە ٧٥٠ كەسن لەساڵی ١٣٧٩وە بە مەبەستی پێدانی زەوی بۆ دروست كردنی خانووبەرە، لەئیدارەی مەسكەن و شارسازی ناونووسیان كردووە و لەوپێوەندییەدا هەر كامەیان دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن پارەشیان داوە.
دوای تێپەڕ بوونی نزیك بە ١٤ ساڵ هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو زەویانە بە ناڕوونی ماوەتەوە و ئیدارەی مەسكەن و شارسازی دەستاودەستیان پێدەكات.
لەدرێژەی پشت گوێخرانی داواكارییەكانی هاووڵاتییان و كرێكاران، نزیک بە ٣١ كەس كارناس و كەسی شارەزای بواری باخەوانی لە گیلانغەرب لە ساڵی ١٣٩١وە لە گەڵاڵەی پەرەپێدانی باخەوانیدا ناویان تۆمار كردووە و هەتا ئێستا ئەو ناو نووسینە بێوڵام ماوەتەوە.
بڕیار بوو ئەو ٣١ كەسە دوای ماوەیەكی كورت لەناونووسی كاریان بۆ دابین بكرێو لێهاتووی و شارەزایی خۆیان لەبواری باخەوانیدا بەكار بێنن.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی ئامارەكان پرسی بێكاریی لەكوردستان باڵی بەسەر ئەو ناوچەیە لەئێراندا كێشاوە و چەند رۆژ لەمەوبەریش ژمارەیەك هاووڵاتیی دیكەش بە ریزی بێكاران زیاد بوون.
چەند رۆژ لەمەوبەر بەڕێوەبەرانی شیركەتی سایپا خۆدڕەو لە دێهلۆِران، كرێكاران و پێرسۆنێلی خۆیان جواب كردووە و شیركەتەكەش بەرەوڕووی داخران بۆتەوە.
یەكێك لەهاووڵاتییان بە هەواڵدەریی \"تسنیم\"ی وتووە، شیركەتی سایپا لە دێهلۆران خزمەتگوزارییەكی ئەوتۆی نەبوو و ئێمە بەناچاری سەردانی مكانیكی تایبەتمان دەكرد.
بەرپرسانی حكوومەتی بە بەردەوامی ئاماری جیاوازییان لە بێكاریی لەئێران بڵاو كردۆتەوە، بەڵام ئەوەی كە جێگای سرنجە ئەو شەپۆلە لەبێكارییە كە رووی لەو وڵاتە كردووە و لە پەرەسەندان دایە.
وەزیری كار رایگەیاندووە، لانیكەم چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بێكار لەئێران بوونی هەیە، بەڵام ئەكبەر توركان راوێژكاری سەركۆمار باسی لەبیكاری سێ ملیۆن كەس كردووە و هەروەها وەزیری ناوخۆی ئێران وتوویەتی، نزیك بە هەشت ملیۆن بێكاری هەمیشەیی لەئێران بوونی هەیە.
بەپێی ئامارەكان لەكۆی گشتیی بێكاران ٤٥%ی توێژی خوێندەوار و زانكۆیی پێكی دێنن و هەروەها وەزیری كاریش رایگەیاندبوو، دەوڵەتی یازدەیەم لانیكەم هەتا ٧ یان ٨ ساڵی دیكە توانای دامەزراندنی هیچ خوێندەوارێک و كارمەندێكی لە ئورگان و ئیدارەكاندا نییە.
هەر لەو پێوەندیەدا ئوستانداری پارێزگای كوردستان رایگەیاندبوو، رێژەی بێكاری لە كوردستانی ئێران زیاتر لە ٣٥%ـە.
یەكێک لەدروشمە ئابوورییەكانی حەسەن روحانی لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا، كەمكردنەوەی هەڵاوسان، چاكسازی و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، رێكخستنی كاروباری ماڵیی دەوڵەت و لەهەموو گرینكتر كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری و دابین كردنی هەلی كار بوو، بەڵام بەوتەی كارناسانی ئابووری لانیكەم هەتا ئێستا و دوای تێپەڕینی زیاتر لەیەك ساڵ لە دەسەڵاتی دەوڵەتی یازەدەیەم هیچكام لەو بەڵێنیانە وەدی نەهاتوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، نەدانی خانوو بە كرێكارانی سەندیكای مكانیكی لەسنە، بێكاریی زیاتر لە ٣٠ كارناس و كرێكاری باخەوانی لەگیلانغەرب و هەروەها بێكاریی ژمارەیەک كرێكار لەئەنجامی داخرانی شیركەتی \" سایپا خودرو\" لە دێهلۆڕان ئەو كێشە و گرفتانەن كە هاووڵاتییان و كرێكارانی كورد لەگەڵی بەرەوڕوو بوونەتەوە.
تەعەمیركاران و مكانیكەكانی شاری سنە كە نزیك بە ٧٥٠ كەسن لەساڵی ١٣٧٩وە بە مەبەستی پێدانی زەوی بۆ دروست كردنی خانووبەرە، لەئیدارەی مەسكەن و شارسازی ناونووسیان كردووە و لەوپێوەندییەدا هەر كامەیان دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن پارەشیان داوە.
دوای تێپەڕ بوونی نزیك بە ١٤ ساڵ هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو زەویانە بە ناڕوونی ماوەتەوە و ئیدارەی مەسكەن و شارسازی دەستاودەستیان پێدەكات.
لەدرێژەی پشت گوێخرانی داواكارییەكانی هاووڵاتییان و كرێكاران، نزیک بە ٣١ كەس كارناس و كەسی شارەزای بواری باخەوانی لە گیلانغەرب لە ساڵی ١٣٩١وە لە گەڵاڵەی پەرەپێدانی باخەوانیدا ناویان تۆمار كردووە و هەتا ئێستا ئەو ناو نووسینە بێوڵام ماوەتەوە.
بڕیار بوو ئەو ٣١ كەسە دوای ماوەیەكی كورت لەناونووسی كاریان بۆ دابین بكرێو لێهاتووی و شارەزایی خۆیان لەبواری باخەوانیدا بەكار بێنن.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی ئامارەكان پرسی بێكاریی لەكوردستان باڵی بەسەر ئەو ناوچەیە لەئێراندا كێشاوە و چەند رۆژ لەمەوبەریش ژمارەیەك هاووڵاتیی دیكەش بە ریزی بێكاران زیاد بوون.
چەند رۆژ لەمەوبەر بەڕێوەبەرانی شیركەتی سایپا خۆدڕەو لە دێهلۆِران، كرێكاران و پێرسۆنێلی خۆیان جواب كردووە و شیركەتەكەش بەرەوڕووی داخران بۆتەوە.
شیركەتی سایپا خۆدڕەو لە دێهلۆِران، بەرەوڕووی داخران بۆتەوە
بەڕێوەبەرانی ئەو شیركەتە رایانگەیاندووە؛ لەلایەن لقە سەرەكیەیكانەوە هیچ پشتیوانییەک لەئێمە نەدەكرا و هاووڵاتییان بۆ كاروباری ئۆتۆمبێل و پێداویستییەكانیان سەردانی شارەكانی دیكەیان دەكرد.یەكێك لەهاووڵاتییان بە هەواڵدەریی \"تسنیم\"ی وتووە، شیركەتی سایپا لە دێهلۆران خزمەتگوزارییەكی ئەوتۆی نەبوو و ئێمە بەناچاری سەردانی مكانیكی تایبەتمان دەكرد.