داخرانی نووسینگەی ئێران خودرەو لەشاری سنەو بێکاریی سەرجەم کرێکارەکانی

15:36 - 16 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: نووسینگەیی ئێران خودرەو لە شاری سنە بەهۆی نەبوونی ماددەی خاو و کەمیی بۆدجە بەرەوڕووی داخران بوویەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نووسینگەی ئێران خودرەو یەکێک لە لقەکانی شیرکەتی ئیڕان خودرەو لە شاری سنەماوەی چەند رۆژە بەرەوڕووی داخرانی یەکجارەکی بۆتەوە و سەرجەم کرێکارەکانیشی بیکار کران.

هەروەها رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٣١ی بانەمەڕ ئەو نووسینگەیە بەهۆی مایە پووچ بوون، ٣٧ کرێکاری خۆی لەسەر کار دەرکردبوو.

کرێکارانی ئە نونسینگەیە لە کاتێکدا بەرەوڕووی دەرکران بوونەتەوە، کە هەر کامەیان ٢ هەتا ١٧ ساڵ پێشینەی کار کردنیان لەو نووسینگەیەدا هەبووە.

دەگوترێت ئەم بارودۆخە باڵی بەسەر شیرکەتی سەرەکیی ئێران خودرەو لە شاری تارانیشدا کێشاوە بەهۆی لاوازبوون لە بەرهەمهێناندا، دەیان کرێکاری خۆی لەسەر کار دەرکردووە و چەندین سالۆنی ئەو شیرکەتەش بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە.