داخرانی بازاڕچەی سنووریی مەریوان/ هەڕەشەی دەستڕێژی كردن لە خەڵك
15:03 - 26 رەزبەر 2711
كوردپا: لێپرسراوانی نیزامیی شاری مەریوان بە هۆیەكی ناڕوون بازاڕچەی سنووری \"پیران\" لە \"كانی چنار\"یان داخست.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، رێكەوتی 25ی رەزبەر بەرپرسانی نیزامیی شاری مەریوان بە كاسبكاران و دووكاندارانی بازاڕچەی پیرانیان راگەیاندووە چیدیكە بۆیان نیە سەردانی ئەو بازارچەیە بكەن.
بەپێی لێدوانی شایەتحاڵان، ماوەیەكە دەزگا پێوەندیدارەكانی شاری مەریوان لە دەورووبەری ئاوایی كانی چنار دەستیان كردووە بە درووست كردنی قەڵا و لێدانی تێل دڕوو.
بەرپرسانی نیزامیی شاری مەریوان وێڕای هۆشداری دان بە كاسبكارانی بازاڕچەی پیران پێیان راگەیاندوون، هەر كەسێك بێهەوەێ سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات لەگەڵ تەقەی ئێمە بەرەڕوو دەبێتەوە.
بازاڕچەی پیران ماوەی یەك ساڵ زیاترە لە ئاوایی كانی چناری مەریوان دامەزراوە و خەڵكێكی زۆری دانیشتوانی ناوچەكانی مەریوان لەوێدا سەرقاڵی دابین كردنی بژیوی رۆژانەیانن.