خەڵكی "ئەنتاب"ی توركیە دوای تەقینەوەكە: ئێمە ئەمنیەت و ئاسایشمان دەوێت
16:14 - 4 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دوابەدوای تەقینەوە و درووست بوونی ئاڵۆزی لە شاری \"ئەنتاب\"ی كوردستانی توركیە، خەڵكی خوازیاری دابین كردنی ئەمنیەتی ئەو شارەن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشتن بەستن بە زانیاریی كاناڵی “TRT6”ی توركیە، خەڵكی ئەنتاب وتوویانە: ئێمە خوازیاری درووست سەقامگیربوونی ئەمنیەت و ئاسایشین و ئەوەش مافی هەر هاووڵاتییەكە كەلە ئارامیدا ژیان بەسەر بەرێت.
خەڵكی ئەنتاب، تورك زمانەكانی دانیشتووی ئەو شارەش بە خاوەنی ماف دەزانن و بوونی دوژمنی لە نیوان نەتەوەی كورد و توركدا رەت دەكەنەوە و خوازیاری دەستبەسەر كردنی بكەرانی ئەو تەقینەوەیە بوون.
لێدوانەكانی خەڵكی ئەو شارە لە حاڵێك دایە كە سەلاحەدین دێمیرتاش لەو پێوەندییەدا رایگەیاندووە، ئەگەر پولیس توانای دابین كردنی ئەمنیەت و ئاسایشی نیە، بە ناچاری ئێمە بۆ خۆمان دەست بەكار دەبین.
هەر لەو پێوەندییەدا \"فكری ئایكوز\" رۆژنامەنووسی تورك لە بەرنامەیەكەی تەلەفیزیۆنیدا خوزایاری دەستبەسەر كردنی سەرجەم ئەندامانی حیزبی ئاشتی و دێمۆكراسی (BDP ) بووە.
لەم دواییانەدا هێرشەكانی \"رەگەز پەرەستان\"ی تورك دژی كوردەكانی كوردستانی توركیە رووی لە زیاد بوون كردووە.