خەڵكی شاری سەردەشت بە خۆپیشاندان كوشتاری شرناخیان مەحكووم كرد
15:25 - 16 بەفرانبار 2711
كوردپا: كۆمەڵێك لە چالاكانی فەرهەنگیی سەردەشت بە وەڕێخستنی خۆپیشاندانێكی هێمنانە كۆمەڵكوژییەكەی خەڵكی بێدیفاعی كوردی شرناخی توركیەیان مەحكووم كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، رێكەوتی 15ی بەفرانبار كۆمەڵێك لە چالاكانی فەرهەنگیی شاری سەردەشت و ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی ئەو شارە، كردەوە نامرۆڤانەكەی ئەرتشی توركیە و كوشتاری 35 كەس لە كۆڵبەرانی بێدیفاعی كوردیان مەحكووم كرد.
بەپێی هەمان هەواڵ خۆپیشاندەران داوایان لە هەموو خەڵكی كوردستان كردووە هەتا لە هەمبەر ئەو كردەوە دژە مرۆیانەی ئەرتشی توركیەدا بێدەنگ نەبن.
خوێندكاران، چالاكانی سینفی و كۆمەڵێك لە هاووڵاتییانی مەدەنیی سەردەشت لەو خۆپیشاندانە هێمنانەدا بەشدارییان كردووە.
چەند وێنەیەك لە خۆپیشاندانی ئیعترازیی خەڵكی سەردەشت: