خەڵاتی فستیڤاڵی منداڵان بەخشرایە كچە چیرۆکنووسێکی بۆكانی

ئاژانسی كوردپا: كچە چیرۆكنووسێكی تەمەن ٩ ساڵەی خەڵکی بۆکان توانی خەڵاتی چوارەمین فستیڤاڵی \" شازادە بچکۆلە\"‌بۆ خۆی مسۆگەر كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئاڵا رەزایی بە نووسینی چیرۆكی \"گەڕانەوە بۆ ماڵی زەرد\" پلەی سێیەمی فستیڤاڵی چیرۆکنووسیی \"شازادە بچکۆلە\"‌ی بەدەست هێنا.

٤١٩ بەرهەمی منداڵان لە ئێران و وڵاتانی ترەوە بە دەستی بەڕێوەبەرانی چوارمین فستیڤاڵی چیرۆکنووسی گەیشتبوو.

كچ و كوڕێكی تەمەن ١٤ و ١٣ ساڵ پلەی یەكەم و دووەمی ئەو فستیڤاڵەیان بەدەست هێنابوو.

ئاڵا رەزایی ئەوە بۆ سێهەمین جارە، كە لەو فستیڤاڵەدا پلەی باش بەدەست دێنێت.

ئەو کچە کوردە پووشپەڕی ساڵی رابردوودش بە نووسینی چیرۆكێک خەڵاتی سێیەمین شازادەی نیشتمانی چیرۆكەكانی پێ‌بەخشرابوو.

فستیڤاڵی چیرۆکنووسی شازادە بچکۆلە بۆ ماوەی سێ‌ساڵە بەڕێوە دەچێت.

لە فستیڤاڵی ئەمساڵدا بەرهەمی منداڵانی تاجیكێستان، ئەفغانستان، و ئێران بەشدار بوو.