خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ٢٠١٨ درایە نادیا موارد و دنیس موکوگە

13:20 - 14 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: نادیا موراد، کچە کوردێکی ئیزەدی و دنیس موکوگە، پزیشکی خەڵکی کۆمار دێموکراتیکی کۆنگۆ بە هاوبەشی خەڵاتی ئاشتیی نوبێلی ٢٠١٨یان بە دەست هێنا.

خەڵاتی ئاشتیی نوبێل ٢٠١٨، بە نادیا موراد کچە کوردێكی ئیزەدی و دنیس موکوگە، پزیشکی وڵاتی کۆماری دێموکراتیکی کۆنگۆ بڕا.

هۆی پێشکەشکردنی خەڵاتی ئاشتیی نوبێل بە نادیا موراد و دنیس موکوگەی بۆ \"هەوڵەکانی ئەوان بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی جینسی وەکوو چەک لە شەڕ\" ڕاگەیەندراوە.

ئاکادمی نوبێل دەڵێت: \"دنیس موکوگە ژیانی خۆی بۆ داکۆکیکردن لە قوربانیانی ئازاری جینسی لە شەڕ تەرخان کردووە و نادیا موراد خۆی شایەتی ئەم جۆرە توندوتیژیە بووە و باسی لە ئازار و توندوتیژی جینسی داعش لە هەمبەر ژنانی ئیزدی کردووە\".

ساڵی ٩٥ شۆرای ئورووپا خەڵاتی مافی مرۆڤی واسلاو هاوڵ‌ پێشکەش بە نادیا موراد کرد.

نادیا موراد تەمەن ٢٥ ساڵ لە کۆتاییەکانی هاوینی ساڵی ٩٣، بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ وەکوو دیلی جینسی لە لایەن داعشەوە دەسبەسەر بووە.

ناوبراو شەش برای لە هێرشی میلیشاکانی داعش بۆ سەر گوندی \"کۆچوو\"، شوێنی لەدایکبوونی لە نزیک شاری شەنگال لە دەست داوە.