خێرخوازانی ئیلامی تێچووی چارەسەریی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەیان وەئەستۆ گرت

14:04 - 30 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: لەشاری ئیلام فێستیڤاڵێک بە بەشداری هاووڵاتییانی کورد و هونەرمەندانی بواری سینەما بە مەبەستی پشتیوانی ماڵێی لە منداڵانی تووشبوو بەشێرپەنجە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خەڵکی خێرخوازی ئوستانی ئیلام بە مەبەستی پشتیوانی ماڵیی لە ١٠ منداڵانی تووشبوو بەشێرپەنجە، فێستیڤاڵێکیان لە پارکی \"کودک\"‌ی ئیلام وەرێ‌‌خست.

\"22199.jpg\"
ئەم فێستیڤاڵە بە بەشداری هونەرمەندانی بواری سینەما بۆ وێنە شاناز شابازی، پەردیس ئەفکاری، وەلی مۆئمینی، ئاریان رەزایی و سیرووس ئەسنەقی پێک هاتووە.

یەکەمین فێستیڤاڵی خێرخوازانە بە هاوکاریی دامەزراوەی فەرهەنگی-هونەریی ڤینووس، دامەزراوەی خێرخوازی \"گوڵی نێرگیز\"، ناوەندی فێرکاریی ـ دەرمانی تاڵقانی رێکەوتی ٢٧‌ی خەرمانان بەڕێوە چووە.

پێشکەش کردنی گۆرانی، کردنەوەی ژووری خواردەمەنی، شانۆی سەر شەقام، بەڕێوە بردنی شانۆ بە بووکەڵە، نیگارکێشی لە بڕگەکانی دیکەی ئەو فێستیڤاڵە بوونە.

\"22200.jpg\"
زارا منداڵی ئیلامی تووشبوو بە شێرپەنجە
چەند رۆژ لەمەوبەریش گرووپی کامکارەکان لە سنە کۆنسێرتێکیان بە مەبەستی پشتیوانی ماڵی لە نەخۆشەکانی \"ئیفلیجی (MS)\" بەڕێوە بردبوو.

بەفرانباری ساڵی رابردووش محەممەد عەلی محەممەدیان مامۆستای قوتابخانەی شێخ شەڵتووتی شاری مەریوان بە مەبەستی هاودەردی لەگەڵ قوتابییانی تووشبوو بەشێرپەنجە قژە سەری خۆی تاشیبوو.

\"22192.jpg\"

\"22194.jpg\"

\"22195.jpg\"

\"22196.jpg\"

\"22197.jpg\"

\"22198.jpg\"

\"22205.jpg\"

\"22206.jpg\"

\"22207.jpg\"

\"22204.jpg\"

\"22208.jpg\"