خۆی/ کێشەیەکی خێزانی، دوو قوربانیی لێ کەوتەوە

16:47 - 21 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: کێشەی نێوان ژن و پیاوێک لە شاری خۆی، هاوکات دوو قوربانیی لێ کەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاویژ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، پیاوێک ژنەکەی خۆی دەکوژێ و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆیشی دێنێ.

ئەو پیاوە پاش کوشتنی ژنەکەی لە حمامی ماڵەکەیاندا، لە سەر بانی ئاپارتمانەکەیانەوە خۆی هەڵدەتاتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی دێنێ.

شوناسی ئەو ژن و مێردە هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە و ئەو ڕووداوە لە یەکێک لە ئاپارتمانەکانی فەرهەنگ٢، لە شارەکی وەلی‌عەسەری شاری خۆی ڕوویداوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لە کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا، لە شاری خۆی، باوکێک بە چەکی ڕاو، لە گۆڕەپانی وەلی عەسر، تەقەی لە کچەکەی خۆی کرد و کوشتی.

هەروەها، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری خۆی، پیاوێک بە چەکی ڕاو ،خۆشکەزاکەی خۆی کوشت.

دیاردەی خۆکوژی و کوشتن، لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەرەنجامی بوونی چەندین دیاردەی كۆمەڵایەتیی وەكوو بێكاری، نەبوونی دەرەتانی كار و نەبوونی ئازادییە كۆمەڵایەتی و كلتوورییەكانە، كە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی كێشەی بنەماڵەیی لەناو كۆمەڵگادا.

لینکی پێوەندیدار:
خۆی/ لەژێر پاراستنی نامووس دوو کچ کوژرا