خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری سەقز

15:01 - 7 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: کچێکی لاو لە شاری سەقز، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕێبەندان، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز، کچێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو کچە لاوە، بە ناوی \"کەژاڵ. ح\" تەمەن ٢٨ ساڵ لە ناوچەی \"زێویە\"ـی شاری سەقز ڕاگەیندراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری خۆکوژی ئەو کچە لاوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

خۆکوژی وەکوو رێگەیەک بۆ هەڵهاتن لە کێشە بنەماڵەیی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای نەریتیی کوردستان بەردەوام قوربانی دەگرێت.

نەبوونی ناوەندە دەرمانی و راوێژکارییەکانی تایبەت بە ژنان و نەدانی مۆڵەتی کار بە رێکخراوەکانی چالاک لەو بوارەدا، بووەتە هۆی بەردەوامی و زیادبوونی ڕێژەی خۆکوژی.