خۆکوژی چالاکێکی فەرهەنگی لە شاری جوانرو

12:54 - 27 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی فەرهەنگی کورد خەڵکی شاری جوانڕۆ بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەز، ژنە چالاکێکی فەرهەنگی خەڵکی شاری جوانڕۆ، هەوڵی خۆکوژی دا و پاش دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە، ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو ژنە چالاکە بە \"ڕووقیە سەعیدی\"، خێزاندار ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕووقیەی سەعیدی لە یەکەم ڕۆژەکانی هاتنی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشان، بە بەردەوامی لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ئەو پارێزگایە بووە، ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی باری دەروونی ناوبراو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو ژنە چالاکە کوردە لە کاتێکدا لە ماڵەوە بە تەنیا بووە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و پاش هاتنەوەی هاوژینەکەی و ئاگاداربوون لە ڕووداوی خۆکوژی ڕووقیە، ناوبراو دەگەیەنێتە نەخۆشخانە و لە بەشی \"ئای سی یوو\" لەژێر چاوەدێری پزیشکیدا بێت و پاش دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز، کچێکی لاو بە ناوی \"نەسیم سەعیدی\" تەمەن ١٨ ساڵ کچی ڕەزا، لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

خۆکوژی وەکوو رێگەیەک بۆ هەڵهاتن لە کێشە بنەماڵەیی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای نەریتیی کوردستان بەردەوام قوربانی دەگرێت.

نەبوونی ناوەندە دەرمانی و راوێژکارییەکانی تایبەت بە ژنان و نەدانی مۆڵەتی کار بە رێکخراوەکانی چالاک لەو بوارەدا، بووەتە هۆی زیادبوونی بەردەوامی رێژەی خۆکوژیی.