خۆکوژی ٢ هاووڵاتیی کورد لە ناوچەی شنۆ

15:25 - 14 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: ٢ هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی \"دەشتە بێڵ\"ی سەربە شاری شنۆ کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١١ی خاكەلێوە لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی \" هەرکی عیلاتی\" کوڕی عوسمان و خەڵکی گوندی \"کانی سپی\"ی ناوچەی دەشتەبێڵی سەربە شاری شنۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

هەروەها رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوە کەسێک بەناوی \"جاسم\" کوڕی \"حاجی عەلی\"تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی \"گوندی سەنگەر\"ی ناوچەی \"دەشتەبێڵ\"ی شنۆ بە زەبری گولـلە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: جاسم، بەسیجی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بووە و چەکی حکوومەت پێ بووە کە لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆیەکی نادیار ٢ گولـلەی لە خۆی داوە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی.