خۆکوژی مێرمنداڵێک لە شنۆ و هاووڵاتییەک لە سەقز

12:50 - 4 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "ئاریا جان گولی" کوڕی ئەمیر خەڵکی گوندی "سینگان" و دانیشتووی شاری شنۆ، بەهۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، چەند ڕۆژ پێش هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی "وەفا ئەلیاسی" بەهۆی هەژاری و دەستکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.