خۆکوژیی ژن و پیاوێک لەناوچەکانی کامیاران و سەڵماس
13:01 - 28 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ و ٢٣ ساڵ لەناوچەی سەڵماس و کامیاران لەرێگەی خۆسووتاندن و خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی رەشەمە ژنێک بەناوی نەسرین مێهری تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ناوچەی کامیاران ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
نەسرین مێهری دایکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی \"تاینە\"ی سەربە شاری کامیاران بووە، کە بەوتەی کەسانی ئاگادار ئەو ژنە بەهۆی دەستکورتی و هەژارییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.
ئەو ژنە کامیارانییە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٩ی رەشەمە خۆی سووتاندبوو و دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەهۆی زۆر بوونی پلەی سووتانەکەی رێکەوتی ٢٧ی رەشەمە گیانی لەدەست داوە.
لەدرێژەی خۆکوژیی هاووڵاتیانی کوردا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی رەشەمە لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی محەممەد عەبدوڵڵاهی مەندولکانی، کوڕی مستەفا و خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی سەڵماس هەوڵی خۆکوژی دا.
ئەو لاوە تەمەن ٢٢ ساڵەیە، لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا، لە ئەنجامی کێشەی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییدا خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
شارەزایانی دەروونناسی لەو باوەڕەدان، کە زۆربەی حەشیمەتی ئێران تووشی خەمۆکی هاتوون، کە بەهۆی نەبوونی پلانڕێژییەکی شیاو ئاماری خۆکوژییەکان رۆژ لە دوای رۆژ لە وڵاتی ئێران روو لە زیادبونو دەکات.
هەنووکە خۆکوژی وەک کێشەیەکیکۆمەڵایەتی بەرۆکیکۆمەڵگەی کوردستانی گرتۆتەوە و دەڵێین،\" خۆکوژی لە ئاکامیکێشە کۆمەڵایەتی و تێکچوونە دەروونییەکانیمرۆڤەوە سەر هەڵدەدات و لە کوردستاندا بە یەکێک لەکێشە گرینگەکان دەژمێردرێ و پێویستیبە لێکۆڵینەوە، خەسارناسی و بەدواداچوون هەیە و سەرەکیترین هۆکاری خۆکۆژیش دەگەڕێنەوە بۆ هەژاری و بێدەرەتانی.