خۆکوژیی كچێكی تەمەن ٢٥ ساڵ لە پیرانشار
15:43 - 26 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: كچێكی تەمەن ٢٥ ساڵ لە بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی و لەرێگەی خۆسووتاندنەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، (مەعسوومە فەقێمەلەكی) كچی حوسێن و خەڵكی شیناوێی پیرانشار رێكەوتی ٢٤ی بانەمەڕ ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، مەعسوومە رێكەوتی ٢٢ی بانەمەڕ دەستی داوەتە خۆكووژی و دوای دوور رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانەی شاری ورمێگیانی لەدەست داوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش ژنێكی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی \"هاجەر مەجیدی\"، خەڵكی گەڕەكی میراوای بۆكان لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە لەناو ماڵەكەی خۆیاندا، كۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.
دیاردەی خۆكوژی لەنێو خەڵكی ئێراندا رۆژلەگەڵ رۆژ لەپەرەسەندن دایە و وڵاتی ئێران، لەنێو وڵاتانی جیهاندا بۆ مەسەلەی خۆکوژی پلەی سێیەمی هەیە.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە بڵاو كراونەتەوە، رێژەی خۆكوژی ژنان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان لەئێراندا زیاترە.