خۆکوژیی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە کامیاران + وێنـــە

23:05 - 9 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: لاویکی تەمەن ٢٨ ساڵەی کورد لەشاری کامیاران بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنــا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی گەلاوێژ هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"حەمید(هومایوون) غولامی\" کوڕی تەیموور و خەڵکی شاری کامیاران بەهۆی کێشە بنەماڵەیەوە هەوڵی خۆکوژیداو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدست دانی.

\"14289.jpg\"
حەمید غوڵامی
سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، حەمید غوڵامی یەکێک لە هونەرمەندانی شاری کامیاران و خاوەن بڕوانامەی لیسانس و یەکێک لە مامۆستایانی مۆسیقای ئەو شارە بووە کەلە ماڵی خۆیاندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٥٨ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشیەنەکانی ئێران دەستیان لە ئەنجامی خۆکوژیدا گیانیان لەدەست داوە کەلە کۆی ئەو ریژەیە ٢٧ کەسیان پیاو بوون.

ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بەسەرنجدان بە نەبوونی میدیای ئازاد و نەریتی بوونی کۆمەڵگەی کوردەواری، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو ریژەیەش زیاتر بێت.