خۆکوژیی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی شاری ڕوانسەر

12:17 - 18 خەرمانان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەرمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "ئارمین مەلەکی" خەڵکی شاری ڕوانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە بە هۆکاری نادیار و لە ڕێگای هەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی "هێرانا" مێرمنداڵێکی دیکە بە ناوی "تەها شێرمحەممەدی" تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی شاری قوروە، دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو مێرمنداڵە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی بە خواردنی حەبی "برینج" دەستی داوەتە خوکوژی و پاش ئەو هەوڵە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەی سنە، کرابوو کە سەرەڕای هەوڵەکانی کادری دەرمانی، بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو مێرمنداڵە، تەها شێرمحەممەدی لە کۆتاییدا، گیانی لەدەست دەدات.