خۆکوژیی لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە دیواندەرە
22:24 - 5 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: کوڕێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە ناوچەی دیواندەرە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو رێکەوتی ٥ی جۆزەردان کوڕێک بەناوی \"ئازاد قادری\" و خەڵکی گوندی \"ئاغا جەری\"ی سەربە شاری دیواندەرە خۆی هەڵواسی و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەماوەی ٦٥ رۆژی رابردوودا سەرجەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کە لەکۆی ئەو رێژەیە ١٤ کەسیان ژن بوون.
هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا کەسێکی دیکەی خەڵكی گوندی \"كانی چەرمووی كەڵەكان\"ی سەر بە بەخشی هەوەتووی شاری دیواندەرە بەناوی \"عەدنان محەممەدی\" تەمەن ٢٧ ساڵ و بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی خۆی هەڵواسیبوو و گیانی لەدەست دابوو.
بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی، شاری دیواندەرە سەرجەم ٨٢ هەزار و ٧٤١ کەس حەشیمەتی هەیە.