خۆکوژیی سەربازیکی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت
21:06 - 25 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: شەوی رابردوو لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵەی خەڵکی ناوچەی سەردەشت بەهۆیەکی ناڕوون کۆتایی بەژیانی خۆی هێنـــا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی هەینی رێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر لاوێکی کورد بەناوی \"فەردین سەعیدی\" تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی \"بێژوێ\"ی سەربە شاری سەردەشت لە ماڵی خۆیاندا هەوڵی خۆکوژیدا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
دەگوترێت کە فەردین سەعیدی سەربازی سوپای پاسداران بووە، کە بەهۆیەکی ناڕوون و لە کاتی مەرەخەسیدا لە گوندەکەی خۆیان، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە هەتا ئێستا سەرجەم ١٧ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٨ کەسیان ژن و ٩ کەسیشیان پیاو بوون.
بوونی ئەم ئامارە لە حاڵێک دایە کە زۆربەی حاڵەتەکانی خۆکوژی بە تایبەت خۆکوژیی ژنان بە شاراوەیی دەمێننەوە، بۆیە ئەگەر لەو پەیوەندییەدا لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لەمەڕ خۆکوژیی هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئیران ئەنجام بدرێت، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.