خۆکوژیی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ و سەقز

14:38 - 14 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: خۆکوژی ئەو ڕێگایەیه کە هاووڵاتییان بۆ کۆتایی پێهێنان بەو هەلومەرجەی که تێیدان، هانا بۆ ژینگەیەکی دیکە دەبەن کە هیچ ئاگاداری ئەو شوێنە نین.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، ژن و پیاوێکی لاو لە شارەکانی سەقز و شنۆ، بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی \"ئیلهام ئەمیری\" خەڵکی شاری سەقز و \"محەممەد ڕەزا باشەڕافەت\" خەڵکی شاری شنۆ، ڕاگەیاندراوە.

محەممەد ڕەزا باشەڕافەت بە هۆی دەسکورتی و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ئیلهام ئەمیری بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، دەستی داوەتە خۆکوژی.

پێشتر، خۆکوژی و هەوڵدان بۆ خۆکوژی بە تاوان هەژمار دەکرا و لە سەدەی ٢١دا، خۆکوژی بە شێوەی \"قوربانی کردنی خۆیان\" وەکوو ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر کێشە و گرفتەکانیان بووە.

هەتا ئێستا کۆمەڵناسان و دەرووناسان نەیانتوانیووە ڕێگایەک بۆ پێشگرتن لە خۆکوژی دیاری بکەن و هۆکارەکەی بۆ کێشەی و گرفتی جۆراجۆر دەگەڕێننەوە کە تاک تووشی دەبێت.