خۆپیشاندان و پشتیوانی خەڵکی سنە لەشنگال، لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە بڵاوەی پێكرا
16:09 - 31 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتییان و چالاكانی فەرهەنگی شاری سنە بەنیشانەی پشتیوانی لەخەڵكی شنگال و مەحكووم كردنی كردەوەكانی \"داعش\"، خۆپیشاندانیان وەرێخست و كۆبوونەوەی ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە بڵاوەی پێكرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٣٠ی گەلاوێژ شەقامی فیردەوسی هەتا سێرَێیانی نمەكی شاری سنە شایەتی جۆش و خرۆشی هاووڵاتییان و چالاكانی فەرهەنگی ئەو شارە بوو.
یەكێك لەخۆپیشاندەران بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ئێمە بڕیار بوو كاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەكی سەر لەئێوارێخۆپیشاندانێكی هێمنانە بە مەبەستی پشتیوانی لەهاووڵاتیانی كوردی ئیزەدی بەڕێوە ببەین، بەڵام هێزە ئینتزامیەیكانی حكوومەتی ئێران هێرشیان کردینە سەر.
ئەو هاووڵاتییە وتوویەتی: \"سەرەتا خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی دژی داعش و هەروەها هەڵگرتنی نووسراوەی پشتیوانی لەخەڵكی شنگال لە شەقامی فیردەوسییەوە وەرێكەوتن و لەسێرێیانی نمەكی لەلایەن هێزە ئینتزامیەكانەوە هێرشمان كرایە سەر\".
دەگوترێت لەو خۆپیشاندانەدا دوو كەس بەناوەكانی كوورش بەخشەندە و زانیار دەباغیان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر كراون، دەستبەسەركردنێك كە هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی دروستیی دەستبەسەر کرانیان بۆ هەواڵنیری کوردپا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش خەڵكی شارەكانی كرماشان، جوانڕۆ، سەردەشت و مەریوانیش بە مەبەستی پشتیوانی لەخەڵكی شنگاڵ خۆپیشاندانەی هێمنانە و ئاشتیخوازناەیان بەڕێوە بردبوو.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەشاری سنە، باسی لەوەش كرد؛ هێزە ئەمنیەتی ئینتزامییەكانی شاری سنە ماوەیەك بوو فشاریان خستبووە سەر بەڕێوەبەرانی كەمپەینەكانی كۆكردنەوەی یارمەتی و پێیان وتبوون،\" دەبێكەمپەینەكان كۆ بكەنەوە\".
بەوتەی شایەتحاڵان، ئێوارەیرۆژی پێنجشەممە مەیدانی ئێقباڵ، مەیدانی سەرەكیی شاری سنە، شەقامی فێردووسی و سێڕێیانی نەمەكی لەلایەن هێزە ئینتزامی و گاردی تایبەتەوە میلیتاریزە كرابوو و بڵاوەش بە خۆپیشاندەران كرا\".
لە چەندین شاری دیكەی كوردستانیش ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئێران فشارییان خستۆتە سەر بەڕێوەبەرانی كەمپەینەكانی كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی شنگال و لەزۆر حاڵەتیشدا پێیان وتوون دەبێیارمەتی بۆ \"غەزە\"ش كۆ بكەنەوە.