خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە ٦ وڵاتی ئورووپایی بەڕێوەچوو + وێنــە

15:12 - 19 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداری کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان لە پێنج وڵاتی ئورووپایی، لەسێدارە درانی زیندانیانی سیاسیی کورد مەحکووم کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی شەمەم رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر بە بەشداریی چالاکانی کوردی ئێران، تورکیا، سووریا و ئێراق، خۆ پیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە شاری \"بۆلزانۆ\" لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی پلاکارد و وێنەی زیندانی سیاسیی کوردی لەسێدارە دراوی چەند رۆژی رابردوو و هەروەها بە وتنەوەی دروشمی \"نا بۆ لەسێدارەدانی لاوانی کورد\"، لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کوردیان لە وڵاتی ئێران مەحکووم کرد.

هەروەها لە وڵاتی فەنلاند، ئینگلیز، سویس، نۆروێـژ و دانمارک خۆپیشاندانی هاوشێوە دژ بە لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد لە ئێران بەرێوە چووە.

دەگوترێت کەلە سەرجەم ئەو ٦ وڵاتانە و لە کۆتایی خۆپیشاندانەکاندا چەند وتار بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی لەمەڕ مەحکوم کردنی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد خوێندرانەوە.

هەروەها رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر، رێژەیەکی بەرچاو چالاکانی سیاسیی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، لەشارەکانی هەولێر و سولێمانی خۆ پیشاندانی ناڕەزایەتییان دەژبە لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد لەئێران بەڕێوە برد.

وێنــه: وڵاتی ئیتالیا

\"16704.jpg\"

\"16703.jpg\"

\"16702.jpg\"

\"16708.jpg\"

\"16705.jpg\"

\"16701.jpg\"

\"16707.jpg\"

\"16706.jpg\"

\"16700.jpg\"

\"16699.jpg\"

وێنــه: وڵاتی فەنلاند
\"16695.jpg\"

وێنــه: وڵاتی ئینگلیز
\"16697.jpg\"

\"16698.jpg\"

\"16694.jpg\"